*پەیامی پیرۆزبایی ڕێزدار مەسرور بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان*

*پەیامی پیرۆزبایی ڕێزدار مەسرور بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان  و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان*

لە یادی شه‌ست و نۆیەمین ساڵەی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئەندامانی هەردوو رێکخراو و قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکەم، کە هەمیشە پێشەنگ بوونە لە خەباتی رێکخراوەیی و ڕۆڵێکی دیاریان لە قۆناغە جیاوازەکانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و تێکۆشان لە پێناو گەیشتن بە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بینیووە. 

هەردوو ڕێکخراو، لە درێژایی تەمەنی پڕ سەروەرییان، ڕۆڵێکی گرنگ و مێژووییان هەبووە و بوونەتە قوتابخانەی پێگەیاندنی چەندین سەرکردە و کادری هۆشیار، چ لە قۆناغی خەباتی شاخ  و ئاوارەیی و چ لە سەردەمی ئازادی و حوکمڕانی خۆییدا. 

هیواخوازین ئەندامانی هەردوو رێکخراوەکە، بەو پەڕی گوڕوتینەوە لە درێژەدان بە خزمەتکردنی توێژەکانیان و خەباتی مەدەنیانە بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ قوتابیان و لاوان بەردەوام بن.

هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر بۆ هەردوو رێکخراوەکە دەخوازم و خوازیارم هەمیشە بە پێشەنگی بمێننەوە. 

مەسرور بارزانی 

18ی شوباتی 2022

بابەتێت پەیوەندیدار

Back to top button